لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی فینله‌ندا لە بەغدا دەکات

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە په‌رله‌مانتار دیلان غەفور ساڵح، ڕۆژی سێشەممە ٢ی تەمموز، پێشوازیكرد له‌ خاتوو ئەنو ساریلا باڵیۆزی فینله‌ندا له‌ عیراق، کە بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی بەهێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ دوولایەنە له‌ نێوان هەردوو وڵاتدا، سەردانی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە ئەگەری کاری هاوبەش و هاریکاری لە بوارەکانی یاسادانان و دیپلۆماسی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان عێراق و فینله‌ندا کرا، ئەمە جگە لەوەی هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کرد.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، جەختی لە گرنگی کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتی هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و هاندانی کۆمپانیا فینله‌ندیەکان بۆ کارکردن لە ناوخۆی عێراق کردەوە.
له‌لای خۆیەوە جەنابی باڵیۆزی فینلەندا ئاماژەی بە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ کردو ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیا فینله‌ندییەکان ساڵانێکە لە عێراق کار دەکەن، لە ڕێگەی نامیلکەی بچووکەوە وردەکاری و وێنەی بینای کۆشکی کۆنفرانس ڕوونکردەوە کە لەلایەن ئا کۆمپانیایه‌كی‌ فینلەندیه‌وه‌ دروستكراوه‌.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٣/تەمموز/٢٠٢٤