لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا دەکات

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار دیلان غەفور ساڵح سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایار، لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە جەنابی بەرێز باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا بەڕێز گلێن مایڵز کرد، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوسترالیا.
لیژنەکە لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری هاریکاری هاوبەشی پەرلەمانی و کاراکردنی کارەکانی لیژنەی دۆستایەتی عێراق و ئوسترالیا کرد، لەڕێگەی ئاڵوگۆڕكردنی‌ سەردان و ئەزموونەکانەوە، جگە لە تاوتوێکردنی ئەو پرسە سیاسیانەی کە لە گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا دێنه‌كایه‌وه‌.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕوونیکردەوە كه‌ سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنیاتنانی پەیوەندییەکی تۆکمەو کاریگەرە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی وەک ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان.
له‌لای خۆیەوە جەنابی باڵیۆزی ئوسترالیا خۆشحاڵی‌ خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو پەرلەمانی عێراق بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و ڕوونکردنەوەیەکی کورتی لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردن لە ئوسترالیا پێشکەشکرد.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤