لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە بەغدا دەکات
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار دیلان غەفور، ڕۆژی سێشەممە لە بارەگای لیژنەکەدا، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی هەنگاریا لە بەغدا بەڕێز ئەتیلا تاربت، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیهی پتەوکردنی پەیوەندییە دوولاییەکان لە نێوان عێراق و هەنگاریادا.
لە دیدارهكهدا چهند كهیسێكی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری کە جێگای گرنگی پێدانی هاوبەشن تاوتوێكران، تیشكیش خرایهسهر دۆسیهی كاركردن بۆ دانانی بەرنامەیەکی تایبهت به گۆڕینەوەی ڕۆشنبیری لە نێوان زانکۆکانی عێراق و هەنگاریا، لە ڕێگهی واژوكردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرۆک زانکۆکانداو ناردنی ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆ لە نێوان هەڕدوولادا، بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی زانستی و ئاکادیمی لە تایبەتمەندیە جیاوازەکاندا.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیكردهوه لە سەر کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی گۆڕینەوەی ڕۆشنبیری لە نێوان زانکۆ ڕهسهنهكانی عێراقی و زانکۆکانی هەنگاریا.
لهلایهن خۆیهوه باڵیۆزی هەنگاری ئاماژەیدا بە دەستپێکردنی کار لەم بەرنامەدا لە نێوان زانکۆی میسان و زانکۆیەکی هەنگاریادا گوتتی كه خەریکی هەمان کار کردنن لە بەرنامەکە لە گەڵ زانکۆی دیوانیەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/ئەیلولی/٢٠٢٣