لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا دەکات

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار دیلان غەفور، دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە، لە بارەگای لیژنه‌، پێشوازی لە بەڕێز ماوریتسیو کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا کرد، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی‌ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پەڕلەمانیی هاوبه‌ش لە نێوان عێراق و ئیتالیادا.
لە سەرەتای دیداره‌كه‌دا سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر سووڕبوونی تەواوی لیژنەکەی‌ بۆ ئاسانکردنی هەموو ڕێکارەکانی‌ تایبه‌ت به‌ خوێندنەوەو بەڕێکردنی پڕۆژەی‌ یاساکان و ڕێککەوتن و پەیماننامەکان لە نێوان عێراق و ئیتالیادا، بەو شێوەی كه‌ خزمەت به‌ بەرژەوەندیی هەردوولا دەکات.
دواتر تاوتوێی‌ ڕێگاکانی کاری هاوبەش و بەتینکردنی پەیوەندی دووقۆڵی‌ لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی‌ یاسادانانی‌ عێراق وئیتاڵیا كرا، له‌ ڕێگه‌ی‌ بە دیداری‌ ڕاستەوخۆ و گۆڕینەوەی سەردانەکان، سەرەڕای تاوتوێكردنی‌ دۆخی سیاسی گشتی و ڕۆڵی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە دروستکردنی ژینگەیەکی دانووستانی پەڕلەمانیی گونجاو، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵسپێردراوەکان، لەوانەش بابەتی ئاو و سنوورو گۆڕانکاریەکانی کەشو هەوا و بابه‌تی‌ تر.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/ئەیلولی/٢٠٢٣