لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی له‌ باڵیۆزی ڕۆمانی لە بەغدا دەکات

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ڕۆمانی لە بەغدا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نێوان عێراق و ڕۆمانیادا.
لە پێشوازیەکەدا کە لە بارەگای لیژنە به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی‌ سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لە پەڕلەمانی ڕۆمانیا بۆعێراق كرا، ئەوەی‌ کە لەوانەیە لە ماوەی ٢٦ـ٢٨ی ئەیلولی ئێستادا بێت و چڕكردنه‌وه‌ی‌ پەیوەندییەکانی پەڕلەمانی و گەشەپێدانی‌ هاریکاری لە بواری سیاسی وئابووریدا، سه‌ره‌ڕای‌ تاوتوێکردنی‌ کەیسەکان کە جێی گرنگیپێدانی هاوبەشە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/ئەیلولی/٢٠٢٣