لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە تیمی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە تاوانەکانی داعشی تیرۆریست دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە نوێنەرایەتی پەڕلەمانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی پێنجشەممە، پێشوازی لە تیمێکی کارکردن لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە بابەتی داعش (یونیتاد) بەسەرۆکایەتی خاتوو ئیکسا کرد.
لە میانهی چاوپێکەوتنەکەدا باسێکی تەواوی پێناسین کرا، لەجۆری کاری یونیتاد ئەوەی کە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە ٢٣٧٩ لە ساڵی ٢٠١٧ لە سەر داواکاری حکومەتی عێراقی دامەزراوە، سەرەڕای تاوتوێكردنی تەواوکاریەکان و دۆسیەکانی تایبەت بە تاوانەکانی داعشەوە، ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقی گرتەوە، جا تاوانەکانی جەنگ یان تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی یان تاوانەکانی كوشتنی بە کۆمەڵ بێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەکە تاوتوێی چهندین دۆسیهی تایبهت به تیرۆریستانی داعش لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەکەدا کردو تیشكی خستهسهر تاوانهكانی دژ به مهسیحیهكان و شەبەک یەزیدیەکان و تورکمان کراوە، ههروهها ئاگاداربوون لەو ڕێکارانەی کە لە لایەن یونیتادەوە بەکارهێنراوە لە لێکۆڵینەوەی قەسابخانەکەی سپایکەر کە هەزاران گەنجی عێراقی بوون بە قوربانی، ههروهها بهڕێزی ڕۆڵی تیمی ناوبراوی له عیراقدا بهرزنرخاند.
پەڕلەمانتار کینانی جەختیكردهوه لە سەر گرنگی هاوکاریكردن لە گەڵ دەزگاکانی عێراقدا، لەوانەش ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ سەرکەوتنی کاری یونیتاد، بەو شێوەیەی كه خزمەتی بەرژەوەندیی قوربانیەکانی تیرۆر لە عێراق دەکات بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندی نێودەوڵەتی جەختیكردهوه لە سهر گرنگیپێدان بە ڕووداوی سپایکەرو ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنێکی گەورە هەیە لە لێکۆڵینەوەكاندا، جگە لە دەرهێنانی فلیمێک کە قەسابخانەکە تۆمار دەکات و لە کەناڵی یوتیوبدا بڵاوکراوەتەوە.
خاتوو ئیکسا ئاماژەی بەوەدا کە ڕەشنووسی یاسایەکی خۆجێیی هەیە کە یونیتادو دادگای عێراقی و دەزگا پەیوەندیدارەکان کاریان لە سەر کردووەو بەم زوانە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنێردرێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانەکە ڕوون بکرێتەوەو كار بكرێت بۆ دادگاییکردنی تاوانبارەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣/ئابی/٢٠٢٣