لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەرز دەنرخێنێت

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەنی ڕاستەقینە لە نێوان عێراق و تورکیا بەرز دەنرخێنێت، کە ئەمڕۆ بە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و گفتوگۆی ئاو و ئاسایش گەیشتە لوتکەو بابەتی وزە و ئابووری و واژۆکردنی ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی گرنگ لە نێوان هەردوو وڵات، گرنگترینیان واژۆکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی له‌ نێوان عێراق و تورکیا و ڕێککەوتنی چوارچێوە بۆ هاوکاری لە بواری ئاو، کە میکانیزم و چارەسەری ڕیشەیی بۆ تەواوی سیستەمی ئاو لەخۆدەگرێت و هاوبەشییەکی کاریگەر بەدەست دەهێنێت، بە ئامانجی دڵنیابوون لە دابینکردنی ئاو و ئاسایشی خۆراک بۆ عێراق، هەروەها ڕێککەوتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق و تورکیاو قەتەر و ئیمارات سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان، کە بەشداری دەکات لە هاندانی گەشەی ئابووری و بەهێزکردنی پەیوەندییەكانی‌ هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لە ڕێگەی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابووری و هەوڵدان بەرەو ئابوورییەکی بەردەوام لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.
ئێمە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەت و هەنگاوە ئەرێنییەکان دەکەین لە هەوڵەکانیدا بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە ستراتیژییە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هیوادارین ئەم هەنگاوانە ببنە خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینە لە سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤