لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە میوانداری بریکاری وەزارەتی دەرەوە دەکات بۆ تاوتوێكردنی‌ دەستنیشانکردنی سنوور لە نیَوان عێراق و کوێتدا بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕۆژی سێشەممە، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار خاتو دیلان غەفورساڵح و بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و خاتونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەو ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ لیژنەکانی دیکە، میوانداریی هەموو ئەوانەیان کرد: بەڕێز محەممەد حوسەین محەمەد بەحر العلوم بریکاری وەزارەتی دەرەوەو تاقمێک لە تایبەتمەندەکان لە وەزارەتەکەدا، بۆ تاوتوێكردنی بابەتی دەستنیشانکردنی سنوورلە نیَوان عێراق و کوێتدا.
ناوەڕۆکی میوانداریەکە بریتیبوو لە وەستان لە سەرهەموو ڕووداوەکان و گۆڕانکاریەکانی بابەتی دەستنیشانکردنی سنوورو ڕوونکردنەوەی ڕاستیەتیی ئەوانەی لە ڕاگەیاندندا بڵاو دەکرێنەوە لەم دواییەدا، سەبارەت بە ناوچەکانی قەراغ سنووری هەردوو وڵاتەکه‌.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٥/ئابی/٢٠٢٣