لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە گەڵ هەڵسوڕێنەری نوێی‌ کاره‌كانی باڵیۆزی ئەرمینیای له‌ بەغدا کۆدەبێتەوە

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار خاتوو دیلان غەفوور ساڵح، ڕۆژی یەکشەممە، لە گەڵ هەڵسووڕێنەری نوێی‌ کاره‌كانی باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا بەڕێز ڕۆبین سوغویان كۆبووه‌و به‌ خێراتنی لێکرد بۆ عێراق و هیوای‌ خواست كه‌ سەرکەوتوو بێت لە کارەکانیدا.
له‌ دیداره‌كه‌دا کە لە بارەگای لیژنەدا به‌ڕێوه‌چوو باسی‌ چۆنیه‌تی‌ گەشەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی‌ و پەڕلەمانی لە نیَوان هەردوو وڵاتدا كراو تیشك خرایه‌سه‌ر کاری لیژنەی دۆستایەتیی هاوبەش کە دەعوەتنامەیەک ئاراستەی لیژنەی دۆستایەتیی ئەرمینیایی کراوە بۆ سەردانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا.
هەڵسووڕێنەری کاری باڵیۆزەخانه‌ی‌ ئه‌رمینیا پێی لە سەر ئارەزووی وڵاتەکەی داگرت بۆ هاریکاری هاوبه‌ش لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی وتەکنەڵۆژیاو وزەدا، سەرەرای ئەوە نیازیان هەیە کۆڕبەندێک بۆ پیاوە خاوەن کارەکانی ئەرمەنی و عێراقیەکان ببه‌ستن، بۆ گۆڕینەوەی ڕاو بۆچوون و پێشنیارەکان لە نیَوان هەردوولادا.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستخۆشی لە بیرۆکەی کردنەوەی کۆڕێک بۆ پیاوانی خاوەن کار لە بەغدا کردو جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگیی گۆڕینەوەی ئابووری و ڕۆشنبیری و هاندان بۆ گەشتوگوزارو گواستنەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینەی عێراق، ئامادەیی لیژنەکەشی پیشاندا بۆ هاوکاری لەم لایەنەوە.
هەروەها پەڕلەمانتار دیلان غەفوور لە کاتی گفتوگۆکەی لە گەڵ هەڵسووڕێنەری کاری ئەرمینیاییدا ئاماژەیدا بە ناوچە شوێنەواری و مێژوویی و ئاینی و گەشتوگوزاریەکانی‌ تایبه‌ت به‌ شارستانیەتی دۆڵی هەردوو ڕوبارەکاندا هەیەو ئاماژەیدا بە توانای کردنەوەی نووسینگەکانی کونسلخانه‌ی ئەرمینیایی ڵە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/ئابی/٢٠٢٣