‎لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی UNRWA بۆ پەنابەرانی فەلەستین کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامه‌كانی‌، لەگەڵ بەڕێز فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) و بەڕێز فازڵ عەبدول حوسێن بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبووەوە، لە بارەگای لێژنەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی پرسی فەڵەستین.
کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی ئەو دەزگایە بۆ پێدانی یارمەتی بە فەلەستینییەکان و بەردەوامی پێشکەشکردنی یارمەتییەکان، سەرەڕای ئەو هێرشانەی کە بارەگاکانی کردە ئامانج و شەهیدکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەو دەزگایە.
لە دیداره‌كه‌دا ئەندامانی لیژنەکە جەختیان لە ڕۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان کردەوە لە پاڵپشتیکردنی دۆزی فەڵەستین، بەتایبەتی کە لەنێو ئەولەویەت و هەڵوێستە پتەوەکانیدا پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستینه‌، کە هەڵوێستی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ پشتیوانیکردن لە هەموو لایەنەکانی پشتیوانی لە فەلەستینییەکان و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و هاریكاری‌ بۆ دەزگاکە، بۆ ئەو هەوڵە ماندوو نەناس و مرۆییانەی کە پێشکەشی دەکات.
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەرەخۆشی لە قوربانیانی بۆردومانی شەڕانگێزانە دژی کارمەندانی فریاگوزاری دەزگاکە کرد.
له‌ لای خۆیەوە بەڕێز فیلیپ جێگری سکرتێری گشتی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ئاژانسەکە کرد لە پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین لە ئێستاو لە داهاتوودا، بە تایبەتی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەمپەکانی ئاوارەکان لە لوبنان و ئوردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بۆ زیاتر لە 50 هەزار فەلەستینی و پێداچوونەوە بەو هێرشانەی کە بارەگاکانی UNRWA بە ئامانج ده‌گرێت و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە کارمەندانی و ئەشکەنجەدانی‌ كارمه‌ندانی‌ لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکەرەوەو پێزانینی خۆی بۆ بڕیارەکەی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی‌ UNRWA دەربڕی.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
١٤ی ئایاری ٢٠٢٤