لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێكردنی کۆمەڵێک یاسای ڕێککەوتن دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح و بە ئامادەبوونی پهرلهمانتار جەبار ئەلکینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بهست بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک یاسا و ڕێککەوتن بۆ ئهوهی پێشکەشیان بکەن بۆ خوێندنەوەی دووەم.
لیژنەکە دەستی خستە سەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆماری عەرەبی سوریا، جگە لە تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان حکومەتی کۆمار لە عێراق و حکومەتی دەوڵەتی قەتەر.
هەروەها لیژنەکە بەدواداچوونی بۆ دۆسیهكانی پەیوەست بە وەزارەتی دەرەوە کرد.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤