لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێی ئەو پڕۆژە یاسایانە دەکات کە ئاراستەی دەکرێت و دەیانخاتە بەردەم دەنگدان

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی لە خولی یاسادانانی ئێستا، بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار دکتۆر جەبار ئەلکینانی، جێگری سەرۆکی لیژنەکە ئەنجامدا و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی ئه‌و یاسانه‌ی‌ کە ئاڕاستەی کراون و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان.
هەر لەو بواره‌دا لیژنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەکانی ڤیزەی هاتنەژوورەوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆریای باشوور بۆ دەنگدان له‌سه‌ری‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و ئاسانکاری بۆ گەشتی هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە کە خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسیین، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق لەسەر پرۆتۆکۆلی‌ هەموارکردنەوەی مادەکانی (50/A) و (56)ی ڕێککەوتننامەی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ شیکاغۆ) بۆ ساڵی ١٩٤٤، کە لە مۆنتریال ٢٠١٦ واژۆ کراوە)، بە تایبەتی کە ئامانجی زیادکردنی وڵاتانی ئەندامە لە ئەنجومەنەکەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتییەوە هەڵدەبژێردرێت.
هه‌روه‌ها لیژنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی ڕووسیا، بەمەبەستی دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەلامەتی بۆ فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی بۆ زەیتی زەیتون و زەیتونی سەر مێز بۆ ساڵی 2015 تا دەنگی لەسەر بدرێت، بەو پێیەی گەشەسەندنی بەرهەمهێنانی‌ بەدەست دەهێنێت.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
١٧ی نیسانی ٢٠٢٤