لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تاوتوێی بابەتی پاڵێوڕاوهكان بۆ خولی دیپلۆماسی لە گەڵ وەزارەتی دەرەوەدا دەکات
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفور ساڵح و ئامادەبوونی خاتونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست لە گەڵ بەڕێز هیشام عەلەوی بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری پلانی سیاسی و جێگری عەمیدی خزمەتگوزاریی دەرەوە و چەند هەڵبژاردەیەک لە تایبەتمەندەکان لە وەزارەتەکەدا، بۆ تاوتوێكردنی بابەتی پاڵێوڕاوهكان بۆ خولی دیپلۆماسی ژماره (٢٨) و کۆسپەکانی كه دروستبوون بە هۆی دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناوی (١٦٠) کەس لە كۆی ٤٩٠ داواکار.
لە کۆبوونەوەکەدا پهرلهمانتاره بهڕێزهكان پسیاری خۆیان سهبارهت به بابهتهكه ئاراستهكردو داوایان له وەزارەت كرد خێرا بكات له ئاشکراکردنی ناوی وەرگرتووەکان، سەرەڕای ڕێککەوتن لە گەڵ بەڕێز بریکاری وەزارەت بۆ ڕاگەیاندنی ناوی پاڵێوڕاوهكان لە میانی هەفتەکانی داهاتوودا.
لە لای خۆیەوە، بەڕێز هیشام عەلەوی جەختیكردهوه لە سەر هەوڵی وەزارەت بۆ تەواوکردنی هەموو پێداویستیە لۆژستی و هونەریەکان بۆ دەستپێکردنی خولی دیپلۆماسی نوێ کە لە نزیکترین کاتدا دهست پێدهكات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/ئابی /٢٠٢٣