لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمان ‌پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی دەکات لە کاتی سەردانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفور ساڵح سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی خاتونان و بەڕێزان ئەندامانی‌ لیژنه‌، ڕۆژی دووشەممە، پێشوازی لە شاندێکی پەڕلەمانیی ئوردنی بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی کرد.
سەرۆکی لیژنە بە خێڕهاتنی لە شاندی‌ میوان کردو هیوای خۆشهاتنیان بۆیان خواست لە عێراقدا.
لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەستراو بە ئامادەبوونی باڵێۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لەعێراق بەڕێز مونتەسر زوعبی، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ ڕوونیکڕدەوە کە پەیوەندیی دووقۆڵی‌ لە نیَوان کۆماڕی‌ عێراق و شانشینی ئوردنی هاشمیدا پەیوەندییەکی بەهێزو جێگیرو مێژووییە، ئاماژەشیدا بە گرنگی چرکردنەوەی سەردانەکان لە نیَوان هەردوولادا، لە پێناوی کارکردن بۆ داچەسپاندنی پەیوەندی سیاسی و ئابوری‌ هاوبه‌ش و به‌هێزكردنی‌ بواری‌ ئاسایشی هه‌ردوولا.
لەلای خۆیەوە دکتۆر خەلایلە جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پشتیوانی له‌ ئوردن ده‌كات و ئاماژەی به‌وه‌دا هه‌ڵوێسته‌كانی‌ شانشینی ئوردنی‌ هاشمی عه‌رەبیانەیە و مەبەستی گەورەی یەکگرتن وبه‌هێزكردنی‌ وڵاتانی‌ عه‌رەبیە، ئاماژەشی بەوەدا کە عێراق پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە دەروونی ئوردندا بە حکومەت و گەلەوەو ‌ئەو نزیکترینە لێوەی لە دەوڵەتە عه‌رەبی و هەرێمیەکان، لە بەر ئەوەی عێراق هەمیشە پێشەنگە لە پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ ئوردن و جەختیکردەوە لە سه‌ر پێویستیی گەشەپێکڕدنی پەیوەندییە دووقۆڵیه‌كان لە هەموو ڕوویەک و بوارێکی جیاوازدا.
لەلای خۆیانەوە خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە خۆشحاڵی‌ خۆیان دەربڕی بۆ سەردانی شاندە پەڕلەمانیە ئوردنیه‌كه‌و جەختیان كرده‌وه‌ لە سەر کارکردن بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیه‌كان لە نیَوان هەردوو وڵاتەکه‌داو بەهێزکردنیان بە شێوەیەکی گەورەتر، و ئاماژەیاندا کە عێراق پاڵپشتە بۆ ئوردن، بە تایبەتی کە ئەو بە دۆخێکی قورسی ئابوریدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وا پێویست ده‌كات ده‌ستی هاوكاری‌ بۆ درێژ بكرێت، چونکە ئەو بۆ عێراق گرنگەو پەیوەندییەکی مێژوویی بە یەکەوە دەیانبەستێتەوە.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماده‌بووان جەختیان لە کارپێکردنی ڕۆڵی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی ــ ئوردنی ‌کردەوە، له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی‌ سەردانە دووقۆڵییەکان لە نیوانیاندا، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە میانی گرێبەستی ڕێککەوتنەکان کە خزمەت به‌ بەرژەوەندیی هەردوو وڵات دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/٧/٢٠٢٣