لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن دەكات لە عێراق

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار عامر فائز، پێشوازیكرد لە سوزوكی كوتارو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و وەفدێكی هاوڕێی، كە پەرلەمانتار جەنان موسەوی سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ژاپۆنی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیبوو.

لەدیدارەكەدا كە لەبارەگای لیژنەكە بەڕێوەچوو، باس لە هەنگاوی هاوبەشكرا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لە سەر ئاستی پەرلەمانیی و دبلۆماسی لەنێوان عێراق و ژاپۆن.

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و ڕۆڵی حكومەتی ژاپۆن دەربڕی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لەساڵی 2003وە تائێستا، بە تایبەت ئەوەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان لەئێستادا ئەنجامیدەدەن لە پێشخستنی پاڵاوتگەی بەسرە، وێڕای چالاكییە پەروەردەییەكان كە ئاسەوارێكی ئەرێنی هەیە لەسەر خەڵكی بەسرە، تەئكیدیشی لەپێویستی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوشێوە كردەوە لەپارێزگاكانی تری عێراق.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار جنان موسەوی باسی لەگرنگی چالاككردنی لیژنەی پەرلەمانیی دۆستایەتی عێراقی ژاپۆنی كردەوە بۆ ئەو ڕۆڵە ئەرێنییەی دەیگیڕێت لەپتەوكردنی شەراكەت و هاریكاری لەبوارەكانی هاوشێوەی پرۆژەی ئاو و كشتوكاڵ و وزەی پاك و پەروەردەو فێركردن.

لەبەرامبەردا، باڵیۆزی ژاپۆن ئامادەیی تەواوی پیشاندا بۆ هاریكاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ گواستنەوەی شارەزایی لەنێوان هەردوو وڵات، هاوكات ئاماژەی بەگرنگی پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتی عێراق و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە كرد بۆ زامنكردنی پەكنەكەوتنی كاری كۆمپانیاكان و بەردەوامبونی خزمەتەكانی لەبەرژوەندی گەلی عێراق.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا هەردوولا دیاری ڕەمزیان پێشكەشی یەكتر كرد.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
25 ئایاری 2022