لیژنەی پەروەردە چاوی بە بەڕێز وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵای تونس دهكهوێت
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی دکتۆر سعاد وائیلی سەرۆکی لیژنەو ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردەی تونس بەڕێز نورهددین نوری و بە ئامادەبوونی ههڵسوڕێنهری كارهكانی عێراق لە کۆماری تونس بەڕێز عەبدولحەکیم خەتاب کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی پرۆسەی پەروەردە لە کۆماری تونس تاوتوێکرا، کە سەرەتا لە باخچەی ساوایان و میکانیزمەکانی پەرەپێدانیان بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی یەکخراو بۆ منداڵان و خوێندنی سەرەتایی کە بنەمای بنیاتنانی شارەزایی و زانیاری قوتابیانەو خوێندنی ناوەندی، لەوانە پرۆگرامەکانی ئامادەکردنی قوتابیان بۆ چوونەناو خوێندنی باڵا یان بازاڕی کار بۆ خوێندنی پیشەیی کە جەخت دەکاتە لهسەر لێهاتوویی پیشەیی و دابینکردنی پێداویستیەکانی بازاڕی کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
دواتر هەردوولا ڕێککەوتننامەی پەیوەندی قوتابخانه عێراقییەکان له تونس تاوتوێکرد و کارکردن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی که ڕووبهڕوویان دەبێتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامبوونی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییه پەروەردەییەكان به پێی بەرزترین ستانداردهكان.
لهلای خۆیەوە دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی لەکۆبوونەوەکەدا جەختیكردهوه لەسهر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش له نێوان هەردوو وڵات لەبواری پەروەردەدا، بەتیشک خستنەسەر ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و سوودوەرگرتن لەئەزموونی سەرکەوتوو بۆ پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/١٣