لیژنەی پەروەردە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە خوێندكاران دەكات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پیرۆزبایی لە خوێندکارانمان و تەواوی خێزانی‌ پەروەردەیی دەكەین بە هیوای ساڵێکی پڕ خوێندن و سەرکەوتن.
‎خوێندن کۆڵەکەی سەرەکی بنیاتنانی ئایندەیەکی باشترە بۆ وڵاتەکەمان و گرنگترین ئامرازە بۆ پێکهێنانی نەوەیەکی هۆشیار کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییه‌كانی‌ سبەینێ هەبێت، هەروەها پشتیوانی بەردەواممان بۆ کەرتی پەروەردە لە هەموو ئاستەکاندا دووپات دەکەینەوە لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی شایستەی منداڵەکانمان و بەشداریکردن لە بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان.
‎ئێمە هەوڵە گەورەکانی کادرەکانی پەروەردە بەرز دەنرخێنین و باوەڕمان وایە کە ئالنگارییه‌كانی‌ ئێستا ڕێگر نابێت لە ئیرادەی گەلەکەمان بۆ درێژەدان بە ڕێگای زانست و پێشکەوتن.

‎ساڵی نوێتان پیرۆز بۆ هەمووان و ساڵی خوێندنێکی باش بۆ هەمووان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٩/٢٢