لیژنەی پەروەردە هۆشداری دەدات سەبارەت بە قەیرانی چاپككردنی كتێب
سەرەڕای بەدواداچوونی لیژنەی پەروەردە بۆ دۆسیەی چاپکردنی کتێبی خوێندن و میوانداریکردنی ئەو كهس ولایهنانهی پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە، زیاتر لە جارێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی دابینکردنی هەموو پێداویستییە پەروەردەییەکان، وەزارەتی پەروەردە نەیتوانی گرنگترین ئەو پێداویستییانە دابین بکات، کە بریتیه له کتێبەکانی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارانمان، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ئێمە خەریکە ساڵی نوێی خوێندن (2023-2024) دەست پێدەکەین، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دراون بۆ تەواوکردنی هەموو ڕێوشوێنەکانی چاپکردنی دۆسیەی کتێب و دیاریکردنی گرێبەستەکان، دەبینین کە ڕێژەی دیاریکردنی گرێبەستەکان تەنها گەیشتووەتە ٢٥٪، ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ڕاستەقینە دەبینەوە کە قەیرانی سیاسی و کێشە ئابوورییەکان تێدەپەڕێنێت، چونکە ئەوه گرنگییەکی زۆریان هەیە و کاریگەری لەسەر بەشێکی فراوان لە کۆمەڵگاکەمان هەیەو وەزارەتی پەروەردە بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لەم بارەیەوە.
هەروەها بۆ ڕێوشوێنەکانی وەزارەت له بارەی ئەو دۆسیه گرنگهوه، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی وەزیری پەروەردەو لیژنەی چاپکردنی کتێب لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم كێشەیە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٥