لیژنەی پەروەردە میوانداری لیژنەی باڵای چاپکردنی کتێب دهكات
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی یەکشەممە، میوانداری شاندێکی لیژنەی باڵای چاپکردنی کتێب لە وەزارەتی پەروەردە کرد, كە پێكهاتبوون لە خاتوو ئەسیل یاسین عەبادی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئیداری و بەڕێز ئەحمەد عەباس رشك، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دارایی و بەڕێز دەرید چاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دار ئەلنەهرەین بۆ چاپکردن و بەرهەمهێنانی کەلوپەلی پەروەردەیی و بەڕێز محەمەد غەربی خەلیل، بەڕێوەبەری گرێبەستەکان لە وەزارەت.
له کۆبوونەوهکەدا باس له بابەتی چاپکردنی کتێب و ئامادەیی وەزارەتەکه به پێی پێویستی ڕاستەقینەی هەموو بەڕێوەبەرایەتیەکان کرا.
هەروەها لێکۆڵینەوە دەربارەی میکانیزم و بناغەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ چاپخانەکان كرا، بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەو چاپەمەنیانە لەڕێی لیژنە لاوەکییەکانەوە کە لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێنراون و تێچوونی دارایی پێشنیارکراو بۆ چاپکردن لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەلوپەلی قوتابخانە.
لە لایەکی دیکەوە جهختكرایهوه له سهر ئهوهی كه لیژنەی باڵای چاپکردنی کتێب پێویستە پلانێکی کاتی بۆ چاپکردنی کتێب دروست بکات و بیانگەیەنێتە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بۆ گەیاندنیان بە قوتابیان پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
لە لایەن خۆیهوه شاندی لیژنەی باڵای چاپکردنی کتێب لە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد كه لە هەوڵدان بۆ زاڵبوون بە سەر هەموو کێشەکان بۆ گەیاندنی کتێبەکان لە کاتی خۆیدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٢٣