‎‎لیژنەی پەروەردە میوانداری جێگری وەزیری خوێندنی باڵای كرد

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنە، ئەمڕۆ سێشەممە، میوانداری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان دکتۆر موزەحیم خەیات و دکتۆر حەیدەر عه‌بد زه‌هد جێگری وەزیری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی مافی خوێندکارانی قوتابخانە نموونەیەكان و کۆلێژی بەغدا.
‎لە کۆبوونەوه‌کەدا باس له دەرچوانی قوتابخانه نمونەیەكان و کۆلێژی بەغداو میکانیزمی وەرگرتنیان له زانکۆکانی عێراق کرا، هەروەها باسی زیادكردنی نمرەكانیان كرا، بە سەر کۆی گشتیاندا بۆ دەرفەتی خوێندن له زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو ساڵانەی خوێندنیان لەو قوتابخانانەدا.
‎لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر حەیدەر عه‌بد زه‌هد جەختی لەوە کردەوە کە لای وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم کێشەیە زۆر گرنگەو بە هەموو شێوەیەک کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر و دادپەروەرانە بۆ ئەم بەشە فراوانەی خوێندکارانمان.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١