لیژنەی پەروەردە میوانداری باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دهكات
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر سعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری بەڕێز رادو ئۆکاڤیان دوبری باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق و بەڕێز میهای مۆنتانیۆ ڕاوێژکاری کاروباری سیاسی و خاتوو دینا سەبیح ئیبراهیم کرد.
میوانداریکردنەکە باسى لە پرسی خوێندنگەی عێراقی لە کۆماری ڕۆمانیا / بوخارست و ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەگشتی و نەناسینی بڕوانامەکەی لەلایەن لایەنی ڕۆمانیاوە لەخۆگرت.
لیژنەی پەروەردە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دەرەوەی عێراق هەوڵی جددی بدرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و کێشەکانی تر لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر و ناساندنی ئەم قوتابخانە عێراقییە لەزانکۆکانی ڕۆمانیا، بەپێی ستاندارد و تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان کە وەزارەتی پەروەردەی ڕۆمانیا داوایکردووە.
لیژنەی پەروەرده پەرلەمان جەختی لەسەر گرنگی ئەم بابەته کردەوهو هەوڵ ئەدات بۆ بەرهوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردهو ئەو بەرپرسیارێتیانەی بەرامبەر به کۆمەڵگەی عێراقی و قوتابیان پێی سپێردراوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٩/٣