لیژنەی پەروەردە لە بارەی کارەکانی ئەنجومەنی سندوقی پەروەردەوە گفتوگۆ دەكات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار مەحمود حوسێن قەیسی، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر كارنامەی دانیشتنەكانیان.
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میوانداریکردنی دەستەی بەڕێوەبەرانی سندوقی پەروەردەی ناوەندیو میکانیزمی کارکردنی دەستەی بەڕێوەبەرانی سندوقەکەو چۆنیەتی پشتگیریکردن و لەخۆگرتنی هەموو کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە لە نووسینگەی وەزارەت و پارێزگاکان ئاڵوگۆڕ کرا، لە کاتێکدا سندوقی پەروەردەی ناوەندی بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی کادیرەکانی وەزارەتی پەروەردە.
‎هەروەها باسی یاسای ژمارە (54) ی ساڵی (2008) كرد كە پەیوەستە بە كافتیریا (حانوت).

 

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٣