‎‎لیژنەی پەروەردە كۆبۆونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كان

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سواد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە به‌ست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر كارنامەی دانشتنەكان.
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیەی دامەزراندنی (50) هەزار گرێبەست بۆ وەزارەتی پەروەردە كرا، بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی پارێزگاکان (بەغدا، نەینەوا، نەجەف، کەربەلای پیرۆز، مەیسان، موسه‌ننا، زیقار، سەلاحەدین) لەسەر بنەمای ماددەی (66) و هەشتەمی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023.
‎لیژنەکە جەختی لە بەدواداچوونی ئەم بابەتە کردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە کۆنترۆڵ و میکانیزمەکانی وەرگرتنی داواکاران، هەروەها دیاریکردنی بەروارێک بۆ میوانداریکردنی وەزیری پەروەردەو لیژنەی چاپکردنی کتێب، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی‌ پەروەردەیی و ئامادەکارییەکانی وەزارەت لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و هەروەها ڕێژەی تەواوکردنی چاپکردنی کتێبەکان.
‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هەوڵەکان بۆ خوێندکارانی پۆلی شەشەمی قوتابخانەی ناوەندی کرا، کە تیایدا لیژنەکە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی کرد، کە تیایدا ئاماژە بە ڕاگرتنی سیستەمی هەوڵەکان و پێویستی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بۆ ئەمساڵ دەکات، تەنها بۆ دڵنیابوون لە داهاتووی قوتابیان و دادپەروەرییان بۆ تەواوکردنی کارە ئەکادیمییەکەیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٩