لیژنەی پەروەردە داوا دەكات تاقیكردنەوەی قۆناغی سێیەم بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) ئەنجام بدرێت

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان نامەیەکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كرد، تێیدا پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە دەرفەت بۆ خوێندکارەکانمان لە قۆناغی سێیەم و شەشەمی ئامادەیی لە سەرجەم لقەکانیدا بڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەم بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم بڕیارە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە نائاساییەی خوێندکاران لەماوەی ساڵی خوێندندا پێیدا تێپەڕیوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی پاڵپشتیکردنیان و ڕەخساندنی دەرفەتێکی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
‎لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوەکانی پەروەردە کردەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و شەفاف بەڕێوە دەچن، بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری و زیادکردنی دەرفەتی خوێندکاران، بۆ درێژەدان بە خوێندن و بەدیهێنانی ئامانجە ئەکادیمیەکانیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٩/١٩