لیژنەی پەروەردە بابه‌تی‌ ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم تاوتوێ ده‌كات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار سوعاد جەبار وائیلی و ئاماده‌بوونی‌ ئەندامانی لیژنە به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە لە بەرنامەی کاردا دانراون.
‎لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم بۆ خوێندکارانی پۆلی سێی ناوەندی و پۆلی شەشەمی ئامادەیی لەسەرجەم لقەکانیدا كرا.
‎لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە قوتابیانی ئەم پۆلانە بتوانن لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێیەم بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەشداری بکەن، بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی خولی دووەم و زیادبوونی داواکارییەکانی دایکان و باوکانی‌ قوتابیان.
‎لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زیادەیە کردەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیان و یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوەکانی پەروەردە هاوکاری بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و شەفاف بەڕێوە دەچن کە دادپەروەری پەرە پێبدات و دەرفەتی یەکسان بۆ قوتابیان بڕەخسێنێت بۆ بەدیهێنانی خواستە ئەکادیمیەکانیان.
هه‌ر ‎لەکۆبوونەوەکەدا دۆسیەی دابەشکردنی کتێب و تاوتوێکردنی ڕێژەی گەیاندن بەکۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە لەپارێزگا جیاجیاکان تاوتوێکراو ئەمساڵ وەرچەرخانێکی گەورە و بەرچاو لەڕووی دابەشکردنی کتێب و گەیاندنی بە خوێندکاراندا پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن بەخۆوە بینیوە، کە کارەکان بەگیانی هاوبەشی لەنێوان لیژنەی پەروەردە و وەزارەتی پەروەردە لەو بارەیەوە بەڕێوەچوو و لەکۆبوونەوەکەشدا سندوقی ناوەندی پەروەردە و میکانیزمی دابینکردنی شایستە داراییەکان لەهەموو بوارەکانیەوە تاوتوێ کراو لە ئایندەیەکی نزیک سەرۆک و ئەندامانی سندوقی ناوەندی پەروەردە بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانی سندوق و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی میوانداری‌ ده‌كرێن، بەمەبەستی دڵنیابوون لەبەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و پەرەپێدانی ئەدای دامەزراوەكە.

‎ئەنجومەنی نوێمەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٩/٢٨