لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سەردانی هاوتا تونسیەكەی دهكات
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنە دکتۆر سعاد وائیلی و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە، سەردانی هاوتا خۆی لە تونس کرد کە لیژنەی پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی و توێژینەوەی زانستی و لاوان و وەرزشە.
لایەنی تونسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار فەخرەددین فەزڵون بوو.
لە چوارچێوەی دانیشتنێکی کارکردن کە لە پەرلەمانی تونس بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر سیستمەکانی پەروەردە و یاسادانان و سەرپەرشتیکردن لە هەردوو وڵات بەئامانجی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پەروەردە و دەستەبەرکردنی کوالیتی پەروەردە بەڕێوەچوو.
هەروەها تاوتوێی خوێندنی پیشەیی و پرۆگرامەکان كرا، ئهوانهی کە یارمەتیدەرن بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان و دابینکردنی توانای لێهاتوو بۆ بازاڕی کار.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەیەکی مێژوویی بە پەیوەندییەکانی کاروباری پەروەردەیی و ڕۆشنبیری نێوان عێراق و تونس کرایەوە و تیشک خرایەسەر چۆنیەتی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییانە، بەتایبەتی تاوتوێکردنی ئەگەری بە عەرەبکردنی پڕۆگرامی خوێندنی تونس، وەک هەنگاوێک بۆ قوڵکردنەوەی هاوکاری کەلتووری و پەروەردەیی نێوان هەردوو وڵات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/١٣