لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سەردانی قوتابخانەی عێراقی لە تونس ده‌كات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنە دکتۆر سعاد جەبار ئەلوائیلی و بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی قوتابخانەی عێراقی لە تونس، بە یاوەری کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس بەڕێز (عەبدولحەکیم ئەلحەتاب)، سەردانی قوتابخانەی عێراقی لە تونس کرد.
‎لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەی عێراقی له تونس بەڕێز عەبدوڵڵا عەلەج کۆبۆوه و بارودۆخی خوێندکارانی عێراقی و ئەندامانی کۆمەڵگەی عەرەبی لەم قوتابخانەیەدا تاوتوێکرد.
له‌دیداره‌كه‌دا لیژنە پێداچوونەوەی به قۆناغه‌كانی‌ زانستی و ئەکادیمی قوتابیان کردو جەختی له سەر گرنگی پیشاندانی روخساری عێراق به شێوەیەکی جوان له ده‌رەوەی وڵات و بررزکردنەوەی ڕۆڵی له بواری پەروەردەی نێودەوڵەتیدا کردەوه.
‎دواتر پێداچوونەوە كرا به‌ دۆخی‌ قوتابخانەکەو دڵنیابوون لەچۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی بۆ خوێندکارانی عێراقی لەدەرەوەی وڵات و دڵنیابوون لە باشی و سەرپێچی نەكردن و پاشان پێشنیازەکانی ئەندامانی لیژنەکە، ‎بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابخانەکە لەڕووی پراکتیکی و پەروەردەییەوە، بۆ باشترکردنی بارودۆخی خوێندنگاکانی عێراق لەدەرەوەی وڵات بەگشتی، کە دیارترینیان ئەگەری دابینکردنی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ خوێندکارانی عێراقی کە لەدەرەوەی وڵات ئەو قوتابخانانە نایانگرێتەوەو دابینکردنی پڕۆگرامی‌ مۆدێرن و چاپکراو بەگوێرەی دوایین ستاندارده‌كانی‌ ئەکادیمی.
‎له‌لای خۆیەوە پەرلەمانتار ئەلوائیلی ستایشی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی عێراق لە تونس و کارگێڕی باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس کرد و ستایشی ڕۆڵیان کرد لەڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو و پاڵپشت بۆ قوتابیان.
‎هەروەها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هاوکاری بەردەوامی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ دڵنیابوون لە پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/١٢