لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بەشداری لە ئاهەنگی رۆژی بەغدا لە باڵیۆخانەی عێراق لە تونس دهكات
شاندی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر سعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەکەو بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە 11/11/2024 بەشداریکرد لە ئاهەنگێک لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تونس بەبۆنەی ڕۆژی ساڵانەی بەغدا لەژێر دروشمی “ڕۆژی بەغدا – چیرۆکی سەرکەوتنەکان بە دەستکەوتەکان” بەڕێوەچوو.
ئاهەنگەکە بریتیبوو لە نمایشکردنی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر مێژووی بەغدا بە درێژایی سەردەمەکان، كە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی بەغدا وەک سیمبولی شارستانیەت و کەلەپوور و قەڵای داهێنان و کەلتوور، ههروهها فیلمەکە پێداچوونەوە بە وێستگەکانی ڕووناککەرەوە لە مێژووی شارەکە و گرنگترین دەستکەوتەکان دەکات، کە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی پێگەی کەلتووری عێراق.
له میانەی ڕێوڕەسمەکهدا لیژنەکه جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕۆشنبیری و پەروررده کردەوه، له بەرزكردنەوەی وێنەی بەغداو عێراق به گشتی له دەرەوەی وڵات، هەرورها لیژنه کۆمەڵێک ڕاسپاردەی بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی ڕۆشنبیری خستهڕوو، که دیارترینیان بریتی بوون له ڕێکخستنی چالاکی ساڵانەی هاوشێوەی ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی بەغدا لە قوتابخانەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی قوتابیان بە نیشتیمان و کەلەپووری خۆیان و پاڵپشتیکردنی چالاکییە کەلتوورییەکانی قوتابیان کە تیشک دەخاتەسەر سەرکەوتن و سیمبولە مێژووییەکانی بەغدا و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکانی عێراق و هاوتاکانیان لە وڵاتانی تر و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی پەروەردە لەبەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی خوێندکارانی عێراقی لەدەرەوەی وڵات و تیشک خستنەسەر لایەنە گەشاوەکانی شارستانیەتی عێراق و لیژنەی پەروەردە ستایشی ڕێکخستنی ئاهەنگەکە کرد لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراقەوە و سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی كه دراون بۆ بەرجەستەکردنی بەغدا وەک سیمبولی کەلەپوور و شارستانیەت، هەروەها لیژنەکە ڕۆڵی کارگێڕی و ستافی باڵیۆزخانەکەی بەرزنرخاند لە نوێنەرایەتیکردنی عێراق بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکیانە کردەوە، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کەلتوورییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی تر.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/١٢