لیژنەی پەروەرده میوانداری لیژنەی بەرپرسی چاپکردنی کتێب دهكات
ئەمڕۆ دووشەممه لیژنەی پەروەرده به سەرۆکایەتی دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنه و بهئامادهبوونی ئەندامانی لیژنه، میوانداری ئەندامانی لیژنەی بەرپرس له چاپکردنی کتێبەکان كرد، كە پێكهاتبوون له خاتوو ئهسیل یاسین بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی و بەڕێز تاریق خەلیل بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەلنەهرین بۆ چاپ و بەرهەمهێنان و بەڕێز محەمەد غەربی بەڕێوەبەری ئامادەكاریەكان و بەڕێز عەلی زەید بەرێوەبەری گرێبەستەکان.
لە دانیشتنەكەدا تاوتوێکردنی بابەتی چاپکردنی کتێب و پرسی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە كرا، بۆ چاپکردنی ئەو ناونیشانانەی کە پێویستە پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن چاپ بکرێن و ڕادەی ئامادەیی وەزارەت بۆ دابینکردنی کتێبەکان، هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی ورد لەسەر ئەو بەڵگەنامە ستانداردەی کە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان لە وەزارەت پشتی پێ بەستووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ چاپخانەکان و ڕێژەی تەواوکردنی ڕاستەقینەی چاپخانەکان و ڕادەی بەدواداچوونی لیژنەکانی هەڵسەنگاندن بۆ چاپخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت به پێی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران له میکانیزمی گرێبەستدا، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی پابەندبوون به وادەی دیاریکراو بۆ گەیاندنی کتێب به کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتیەكان بەر لە دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن كردەوە.
لەلایەکی دیکەوە میوانەکان ئاماژەیان بەوەدا كه وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی داوە بۆ دابەشکردنی کتێب بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و بۆ بەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەکە پرسی کەلوپەلی قوتابخانەکان و پلانی کاری وەزارەتی پەروەردە بۆ ئامادەكردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لەپێداویستی ڕاستەقینەی کەلوپەلی قوتابخانە تاوتوێ کرا.
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان داوای لە وەزارەتی پەروەردە کرد کە بەپێی دەستپێشخەری سەرۆک وەزیران بۆ ئامادەكردنی وەزارەتی پەروەردە بە یەک ملیۆن تەختەی ڕەشی قوتابخانەکان، رێژەی تەواوکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئامادەکردنی تەختەی ڕەشی قوتابخانەکانی بۆ دابین بکات.
لیژنەی پەروەردە جهختیكردهوه لەسهر گرنگی تەواوکردنی گرێبەستەکانی چاپکردنی کتێب بەسەرجەم وەجبەكان و سەرجەم ناونیشانەکان کردەوە، کە بۆ چاپکردن و تەواوکردن نێردراون و خێراكردن له ناردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان، پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی نوێ و دوورکەوتنەوە لەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ببێتە هۆی دواکەوتنی چاپکردن و دابەشکردنی کتێب وەک ساڵانی پێشوو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٧/٢٢