‎لیژنەی پەروەدە گفتوگۆ لەسەر یاسای پاراستنی مامۆستا دەكات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار مەحمود حوسێن ئەلقەیسی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە، بەشداری له‌ کۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژکاری بەرنامەی ئاسایشی کەرتی پەروەردەی کرد، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری پەروەردە بەڕێز عەدنان سەرراج و نوێنەرانی دەسەڵاتە جێبەجێکارییە پەیوەندیدارەکان.
‎کۆبوونەوەکە باسی‌ لە چالاککردنی ماددەکانی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیارو ڕاوێژکارانی پەروەردەیی ژمارە (8) ی ساڵی 2018 كردو ئاماژەی‌ بەوەكرد کە ئەم یاسایە ڕێگری لە دیاردەی دەستدرێژیکردنە سەر کادیرە پەروەردەییەکان ناکات.
‎جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاردەیە نامۆیە بۆ کۆمەڵگای عێراقی و پێویستە سزای ڕێگری لەلایەن دەسەڵاتدارانی جێبەجێکارەوە هەبێت، بۆ کەمکردنەوەی دووبارەبوونه‌وه‌ی‌، هەروەها کۆمەڵگا بە هۆشیاری یاسایی پەروەردە بكرێت، لە ڕێگەی میدیاو کەسایەتییە بەناوبانگەكان، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆمەڵگا هەیە، جگە لە بەکارهێنانی خودی مامۆستا وەک نموونەی‌ ڕۆڵ بۆ قوتابیان، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ کەسایەتی منداڵەکە لە خێزان و قوتابخانەو کۆمەڵگاوە سەرچاوەی گرتووەو دەبێت هێمایەک هەبێت بۆ مامۆستا وەک بنەمایەک بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگا.

 

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢١