لیژنەی پەروەدە داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەرد دەكات
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر سوعاد جەبار وائیلی داوای لە وەزارەتی پەروەردە کرد پێشنیارەکەی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان پەسەند بکات کە ڕێگە بە خوێندکارانی پۆلی سێی ناوەندی دهدات ئهوانهی لە خولی یەکەمی ساڵی (2022- 2023) لە سێ وانە كەوتون لە خولی دووهمی ساڵی (2022- 2023) دا بەشداری له تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا بكەن.
هەروەها ئەو بابەتانەی کە تەواوی دەکەن سێ وانەن لەجیاتی دوو وانە بن و دووبارە پێداچوونەوە بە خوێندکارانی پیشەیی لە پۆلە كۆتایی پێنەهاتوەكان، بۆ ئەوەی هەلێکی دیکەیان بدەنێ بۆ سەرکەوتن و ئەو بارودۆخانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لەبەرچاو بگیرێن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ساڵێکی تەواوی خوێندن لەدەست نەدەن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٢٤