لجنة التخطيط الاستيراتيجيلیژنه‌كان

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای زیقاری كرد

‎ڕۆژی چوارشەممە 11/12/2024 لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدرالی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا مەهدی تمیمی سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار کرد.
‎لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک و پڕۆژەی پترۆدۆلار و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای زیقار و هەروەها چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەئەزموونی لیژنە لەبواری میوانداریکردن و بەدواداچوونی ئەرکەکانی یاریدەدەری تەکنیکی و ئەفسەری پلاندانان و داڕشتنی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکان و پلانی ئاوەدانکردنەوەی ئەهوارەكان، کە لەلایەن پارێزگاوە ئامادەکراوە و گەشەپێدانی قەزاو ناحیەكان و ئەرکەکانی لیژنەکە کە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجومەن دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت و ڕەوانەی پارێزگار دەکرێت و هەروەها پلانی بوژاندنەوەی ئەهوار لەژێر سەرپەرشتی پارێزگار لەئەنجومەنی پارێزگا و هەروەها نەخشەی وەبەرهێنان و پلانی سوودمەندییە کۆمەلایەتییەکان وەک ڕۆڵێکی سەرپەرشتیکەر.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٢/١٢