‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لەگەڵ وەزیری کارەبا و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کۆبووەوە

‎لیژنه‌ى پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار لەیلا مەهدی ئەلتەمیمی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10/2024 لەگەڵ بەڕێز زیاد عەلی فازل وەزیری کارەباو ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کۆبووەوە، بەمەبەستی پێوانەکردنی دەستکەوتەکان و پێداچوونەوە بە ستانداردەکان بەپێی سێیەمین بەرنامەی ساڵانەی حکومەت.
‎کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ لەبارەگای وەزارەتی کارەبا بەڕێوەچوو، تاوتوێی پڕۆژەکانی بەرنامەی حکومەتی وەزارەت بوون كرا، چ ئەو پرۆژانەی لەبەرنامەی حکومەتدا دانراون و لەبودجەی گشتیدا تەرخانکراون و پەیوەستن بەپرۆژەکانی نۆژەنکردنەوەو چاودێریکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، یان به‌هێزكردنى وێستگەکانی دووەم و گەڕۆک بە150 وێستگە و نۆژەنکردنەوە و چاودێریکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان و کۆمپانیای سیمنس.
‎هه‌ر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەو پرۆژانە کرا کە لە بودجەدا دابین نەکراون، وەک هێڵەکانی گواستنەوەو وێستگەکانی بەرهەمهێنان و جێبەجێکردن و دابەشکردنی فیدەر.
‎له‌لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنە پەرلەمانتار لەیلا ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەدا کە پێویسته‌ وەزارەته‌كه‌ دیدگایەکی هەبێت لەحاڵەتی نەبوونی سەرچاوەی دارایی و پلانی جێبەجێکراو، کە ڕەنگدانەوەی کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان بێت و ئاماژەیكرد به‌هه‌بوونى پەرتەوازەیی لەئۆتۆماتیکی ئەلیکترۆنی کە له‌ به‌رنامه‌ى وەزارەتی حکومەتدا هه‌یه‌و هۆکارەکانی ئەو پەرتەوازییە لەنێو ئەم دۆسیە گرنگ و کاریگەرییە گرنگەکانی و خزمەتە زۆرەکان بۆ هاوڵاتیان دەردەکەوێت، ئەمەش لەئاسان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەبێ زەحمەتی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ناکۆکی نێوان هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی وەزارەت، بەجۆرێک کە گەندەڵی کەم بکاتەوەو دۆسیەی دژە گەندەڵی و هۆکارەکانی ئاماژەپێنەکردنی لەڕاپۆرتی بەرنامەی حکومەت لەوەزارەتدا، سەرەڕای تێبینی سەرەکی کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی کاری وەزارەت، وەک پەسەندکردنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون بەپێی قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی کارکردن لەهەر پڕۆژەیەکدا بە پەسەندکردنی ڕێژەی سەدی.
‎لای خۆیەوە وەزیری کارەبا سوپاسی هەوڵە بەرچاوەکانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی کرد، کە بەشدارییەکی بەرچاو و ڕاستەوخۆی هەیە لە پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەت، لەڕێگەی تێبینییە بەنرخەکانی لیژنەکە لەماوەی میوانداریەکانی پێشوودا، کە لەڕاپۆرتی بەرنامەی سێیەمی حکومەتدا ئاماژه‌ى پێكراوه‌.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/١٠