لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی تاوتوێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت دەكات
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی، سەرۆکی لیژنە، ئەمڕۆ دووشەممە 29/4/2024، تاوتوێی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی حکومەت بۆ وەرزی یەکەمی ساڵانەی حکومەتی بەرێز سودانی کرد لە فهرمانگهی توێژینەوەی پەرلەمانی.
لە لایەکی دیکەوە، لەیلا تەمیمی بۆچونی خۆی دەربڕی دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی توێژەران سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە و پێویستی بە گرتنەخۆی فۆرمی هەڵسەنگاندن بۆ وەزارەتەکان و تەوەرەکان و ئەولەویەتە پەسەندکراوەکان و ڕێوشوێنە جێبەجێکارەکان بۆ هەر یەکێک لەو پێنج ئەولەویەتەی کە لە بەرنامەی وەزیراندا هاتووە،
هەروەها ڕێژەی دەستکەوتەکان لەژێر ڕاپۆرتی وەزارەت و تێبینیەکانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی کە لە میوانداریکردنی خانمان و وەزیرە بهڕێزهكان گفتوگۆیان لەسەر کردووه، هەروەها ڕاسپاردەکان لەسەر ڕێوشوێنە جێبەجێکارەکان بۆ هەر وەزارەتك، دوای تێبینی و ڕاسپاردە گشتییەکان لەسەر بەرهەمە گشتییەکانی ڕاپۆرتەکەو ئەدای حکومەت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٩