لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری بازرگانی دەكات
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە 28/8/2023، میوانداری بەڕێز ئەسیر غریری وەزیری بازرگانی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەرنامەی وەزارەت کرا لەسەر وەڵامەکانی بەڕێز وەزیری بازرگانی بۆ پرسیارەکانی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی.
لە میانهی میوانداریکردندا کە تیشکیان خستەسەر ئەو ئاستەنگە داراییانەی کە ڕووبەڕووی وەزارەتی بازرگانی بوونەتەوەو ڕێگاکانی برەودان بە پێشکەوتنی پیشەسازی نیشتمانی، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن وەزارەت بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و سیاسەتی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکییەوە دەردەکرێن، لەگەڵ سیاسەتی ئابوری گشتی دەوڵەت و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆی، لەڕێی گۆڕینی کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی بۆ کۆمپانیای تایبەت لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاڕاستەیەی بەرەو ئابورییەکی ئازاد دەڕوات، هەروەها میکانیزمی کارکردنی سندوقی پاڵپشتی هەناردەکردن و پاڵپشتی دارایی کە بۆ هەناردەکاران دابینکراوەو پێداچوونەوە بە کارنامەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان و ڕاپۆرتە ئابورییەکانی وڵاتانی جیهان و دوایین پێشهاتە بازرگانییەکانی دەرەوەی وڵات و پێویستیی دابینکردنی ئەم ڕاپۆرتانە بۆ ڕێکخراوە پیشەییەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٨