لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی یەکەم ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تاوتوێ دەکات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تمیمی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە 31/7/2023 کۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ به‌ست.
‎لیژنەکە تاوتوێی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی خۆی کرد لە چوارچێوەی چالاککردنی بەرنامەی وزاری کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی تێدابوو لە ڕێگەی پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی وردی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە تەوەرەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و دابینکردنی سەپاندنی کارو بەرەنگاربوونەوەی بێکاری.
‎لیژنەکە ئاماژەی بەو تێبینی و خاڵانە کرد کە دەتوانرێت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2023 دا بە دووربگیرێت بەهۆی گرنگی زۆری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و دامەزراندنی گەنجانی بێکارو پشتیوانیکردنی بێوەژنان و بەساڵاچووان و ڕێکخستنی بازاڕی کار، لەوانە نەبوونی لیژنە پزیشکیەکان، زیادکردنی ژمارەو ڕاهێنانی توێژەران لەناو تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و پەسەندکردنی بنەمای یەکسانی لەگەڵ ڕەزامەندی بۆ بەخشینی بڕوانامەی ماستەر، زیادکردنی قەرز بۆ گەنجان و بێکاران و دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هاندانی پیشەسازی نشتیمانی و کەمکردنەوەی باری وەزارەتی کار بە پێدانی موچە بە گەنجان و جەختکردنەوە لەسەر چاودێریکردنی بێوەژن و بەساڵاچووان و دابینکردنی چاودێری تەندروستی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و چڕکردنەوەی سەردانی مەیدانی و پشکنین بۆ شوێنەکان و پاراستنی کرێکاران، باشترکردنی بەڕێوەبردن و کارایی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لەڕێی پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەرەپێدان و دروستکردنی بینای نوێ بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی کار لە پارێزگاکان، بەمەبەستی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.
‎هەروەها لیژنەکە گفتوگۆی کرد لەسەر بەراوردکردنی پێداچوونەوەی وردی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە شێوەیەکی ساڵانە – و بەراوردکردنی – لەگەڵ بەرنامەی خوێندنی وەزارەت بۆ پێکهێنانی تیمێکی نشتیمانی لە پسپۆڕان کە لەلایەن شارەزایی نێودەوڵەتی پەیوەندیدارەوە پشتگیری دەکرێن بۆ دیاریکردنی بناغەی زانستی پتەو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و پێویستی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری لە پسپۆڕو لێهاتووه‌کان، بۆ پەرەپێدانی پلانە پێویستەکان بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی‌ پەروەردەو پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی وەزارەت و میکانیزمەکانی بۆ بەرزکردنەوەی، جگە لە هەموارکردن و هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی خوێندنی باڵاو خێراکردنی دەنگدان لەسەری لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ئەم یاسایانەو کاریگەرییە یاساییەکانیان و دڵنیابوون لە ستانداردەکانی جۆرایەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی‌ خوێندنی تایبەت، هەروەها پێویستی پەرەپێدانی زانکۆ بیانییەکان و دابینکردنی ئاسانکاری بۆ پێدانی خوێندنی سەرەتایی و بەکالۆریۆس بە خوێندکارانی بیانی و باشترکردنی دۆخی زانکۆکان و گەڕاندنەوەیان بۆ پۆلێنکردنی نێودەوڵەتی و پێشنیارکردنی خێراکردنی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی پەروەردەی گشتی لە عێراق و ڕاکێشانی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان و هاوبەشیکردن لەگەڵیان، هەروەها پێویستی بەکارهێنانی شێوازه‌ ئەلیکترۆنییەکان بۆ ئاسانکردنی ڕێوشوێنە كارگێڕییه‌كان، بۆ کەمکردنەوەی گومان و لاوازکردنی کەیسەکانی گەندەڵی.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٣١