لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبۆوە
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار لەیلا مەهدی تمیمی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024 كۆبوونهوهیهكی لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم ئەلجبوری وەزیری پەروەردە و کارمەندانی پێشکەوتووی وەزارەت بهست، بۆ تاوتوێكردنی سێیەمین پرۆگرامی ساڵانەی حکومەت.
کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ لەبارەگای وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەچوو، تەوەرەکانی بەرنامەی وزاری وەزارەت باسیان لێوەکرا، كە (4) ئەولەویەت دەکات لەدوو تەوەر لەژێر چەتری دوو کەرتداو (15) ڕێوشوێنی جێبەجێکردن (14) ڕێوشوێنی کۆن و ڕێوشوێنی نوێ سەبارەت بە پێنج ئەولەویەتی حکومەت لەپرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەدا، لەسەر بنەمای کاری بەپەلە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان پۆلێن کران، بەژمارەیەک ڕێوشوێنی جێبەجێکردن و ( 14 ) ڕێوشوێنی جێبەجێکردن، جگە لە تەوەری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی بە ژمارەی ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردن و تەنیا یەک ڕێوشوێن کە بریتییە لە جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی فەرمانگەکانی حکومەت، بەتایبەتی ئەوانەی سروشتی خزمەتگوزارییان هەیە، بۆ کەمکردنەوەی بەریەککەوتنی نێوان وردبینان و فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەڕێگەی ڕاهێنان لەسەر سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری پەروەردەیی EMIS.
سەرۆکی لیژنه پرسیاری کرد سهبارهت به هۆکاری ئاماژه پێنەكردنی گەڕاندنەوهو بڕی خستنه ناو دۆسیەی بەرنگابوونەوەی گهندەڵی، هەروەها هۆکارەکانی ئاماژه نەکردن به تەوەری چارەسەرکردنی بێکاری لەگەڵ بوونی دامەزراندنی گرێبەستی پەروەردەیان و هۆکارەکانی نەخستنه ناویان له ڕاپۆرتی به رنامەی وزاری و دامەزراندنی گرێبەستەکان و ئەو سیستمەی کە لەبارەگای وەزارەت پشتی پێ دەبەسترێت کە لیژنەکە چەندین تێبینی هەیە لەسەری.
جێگری سەرۆکی لیژنەکە چەندین تێبینی گرنگی خستەڕوو چ لەبواری چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و چاکسازیی کەرتی ئابووری و دارایی و داهاتی وەزارەت و هۆکارەکانی پێشكەوتن یان جیاوازی نێوان پرۆگرامی یەکەم و دووەم و سێیەمی وەزارەت و هۆکارەکانی لادان لەتەواوکردنی پڕۆژەی ژمارە (1) ی وەزارەت، کە پەیوەستە بەجێبەجێکردنی بینای قوتابخانەکانەوە.
ئەندامانی لیژنە پرسی وەرگرتنی 3000 پارچە زەوی بۆ وەزارەت و بەرنامەی بنیاتنانی توانای دەزگا پەروەردەیی و کارگێڕییەکان له دامودەزگا پەروەردەییەكان خستهڕوو.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بە ڕووخاندنی قوتابخانەکانی ناوچەی شوعلە کرد، کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەتایبەتی لەساڵی 2008 دا بەشێک لەو خوێندنگایانە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەخشراون، بۆ دامەزراندنی قوتابخانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی قوتابخانەی نزیک بۆ منداڵەکانیان، بەڵام پێویستە حکومەت و وەزارەت گرنگی بەدروستکردنی ئەو قوتابخانانە بدەن و بەیەکێک لەبنەماکانی کارەکانیان بزانن.
لهلایهن خۆیهوه وهزیری پهروهرده دووپاتیكردهوه كه وەزارەتهكهی هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ دروستکردنی قوتابخانە ڕووخاوەکان و قوتابخانەی كابینە و كردنیان بەقوتابخانەی مۆدێرن، کە لەچوارچێوەی پڕۆژەی ژمارە (1)ی وەزارەتدایه، ههروهها هەوڵەکانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بەرزنرخاند، کە بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییە بەنرخەکانی لیژنەکە لە ڕاپۆرتی بەرنامەی داهاتووی حکومەتدا لەبەرچاو دەگیرێت و بەشدارییەکی بەرچاو و ڕاستەوخۆ دەبێت لە پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەتدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/١٤