لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ كۆبۆوە

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی سەرۆکی لیژنە، ئەمڕۆ دووشەممە 7/10/2024، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ دکتۆر عەباس جەبر مالیکی و کارمەندانی پێشکەوتووی وەزارەت بەرنامەی ساڵانەی حکومەتیان تاوتوێکرد.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو، بابەتی گرنگی کشتوکاڵی تاوتوێکرا، لەوانە بابه‌تی‌ پاڵپشتیکردنی کرێکارانی کشتوکاڵی و بەشداریکردنیان لە دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی، هەروەها پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی لەم بوارەداو پێدانی پاڵپشتی حکومەت بۆ پەینی کیمیایی و جۆ و دانەوێڵەی گەنمەشامی تاوتوێکرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر جووتیاران و ئەو ناوچانەی کە ئەم دوو بەروبوومە گرنگەیان تێدا چێنراوەو هەروەها دابەشکردنی تۆوی گەنمی پلە بەرز لەکاتی خۆیدا بەسەر جووتیاراندا پێش وادەی چاندنی لە سەرجەم پارێزگاکان و دابەشکردنی ئامێری پرژاندنی گرنگ بەسەر جووتیاراندا لەگەڵ دابینکردنی گەرەنتی پێویست.
‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی سەردانی بەشی پشکنین و بڕوانامەی تۆوی ناوچەی مەنسووری کرد، بۆ ئەوەی ببینێت ئەو بەشە چ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەپشکنینی گەنم و تۆوی عێراق لەڕێگەی ئامێر و کادرە پێشکەوتووەکانیەوە.
له‌‎لای خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ سوپاسی هەوڵە گەورەکانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی کرد، لە بەدواداچوونی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت و تێبینییە بەنرخەکانی.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/٧