لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی پەرلەمان میوانداری وەزیری بەرگری دەکات
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تمیمی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری وەزیری بەرگری بەڕێز سابت عەباسی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتەکەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرنامەی حکومەت کراو تیشك خرایهسهر كاره له پێشینهكانی و تەوەرەکانی ڕێژەی کارو دەستکەوتەکانی وەزارەت، جگە لە ڕێوشوێنەکانی وەزارەت لە پەرەپێدانی هێزەکانی وشکانی، دەریایی، ئاسمانی، بەرگری ئاسمانی، فڕۆکەوانی سوپاو ئەندازیاری سەربازی.
بەڕێز وەزیری بەرگری پێداچوونەوەی بە پلانی بەرنامەکانی وەزارەتی بەرگری کرد، بە پێی تەوەرەکان و كاره له پێشینهكانی ناو کەرتی سیاسی و ئەمنی، بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوویی پیشەیی هێزە چەکدارەکان و باشترکردنی تواناکانیان و پلانی وەزارەت بەپێی خشتەیەکی کاتی بۆ دەرکردنی هێزەکانی سوپا لە شارەکان، جگە لە پڕۆژەی چەکی وەزارەتی بەرگری، سەرباری ئەوەش پەرەپێدانی توانای هێزە وشکانی و ئاسمانییەکان، هێزی ئاسمانی سوپا، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، ئەندازیاری سەربازی و ناوەندەکانی ڕاهێنان بۆ موسڵ، نەجەف، سەلاحەدین، میسان و موسهننا، هەروەها ڕەشنووسی چوارچێوەو کاتی گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی و ئاڵوگۆڕکردنی ڕۆڵ و ئەرکەکان لە شارەکاندا.
ستافی پێشکەوتوو لە وەزارەتی بەرگری چەند خشتەیەکیان پێشکەش کرد، کە تێچووی خەمڵێنراوی پڕۆژەو تەرخانکراوەکانی ساڵی 2023 بۆ ئەم پڕۆژانە دیاری دهكات و قەبارەی پێداویستییەکانی وەزارەتی بەرگری، تەرخانکردنی ساڵانەی وەزارەتی دارایی و کەمکردنەوەی ڕێژەی بودجەی وەزارەتی بەرگری و تەرخانکردنی لە هەردوو لایەنی ئێستاو وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2023، ههروهها پوختەیەک لە تەرخانکردنی ساڵانەی هاوپێچ بۆ پلانی خەرجییە داراییەکان و پابەندییەکانی و ئەوەی لە بڕی دارایی دابەشکراوە، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە لە بودجەی گشتی دابین بکرێت، بە مەبەستی خەرجکردنیان بۆ مووچەی پشووە کەڵەکەبووەکانی شەهیدان و خانەنشینکراوان و فەرمانبەرانی مەدەنی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣