لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی تاوتوێی ڕەشنووسی یاسای دەسەڵاتی ئیعتیمادی عێراق دەکات
لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار محەمەد ئەلبەلداوی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە ئەمڕۆ دووشەممە 4/11 / 2024 – کۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ئیعتیمادی عێراق و كادرە پێشکەوتووەکانی بهست.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژە یاسای دەستەی ئیعتیمادی عێراق تاوتوێکرا، جگە لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی دەستەكە، کە پەیوەستە بە خزمەتگوزاری تاقیکردنەوەی توانای تەکنیکی و خزمەتگوزاری ڕاهێنان و بڕواپێدانی تاقیگە پزیشکییەکان و بڕواپێدانی تاقیگەکانی تاقیکردنەوە و پێوانەکردن، هەروەها خوێندنەوەی بڕگەکانی پرۆژه یاسای دەستەكەو گوێگرتن له پێشنیازەکان، به مەبەستی پەرەپێدانی و تەواوکردنی قۆناغەکانی یاسادانان و هەموارکردن و پێکەوتنی یاساکهو گرنگیدان پێی به هۆی قورسایی دەستەكە له سەر ئاستی نێودەوڵەتی و ههرێمی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/٤