لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتیحادی بڕیاریدا میونداری وەزیری پلاندانان بکات
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١/٥/٢٠٢٢ لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتیحادی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەمەل توعمە سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەکانی کۆبوەوە.
لەکۆبونەوەکەدا لیژنەکە، تاوتوێی یەکە هەمیشییەکانی کرد کە یەکەی هەماهەنگی و چاودێری و بەدواداچون و یەکەی شیکاری و پلاندانان و یەکەی هەڵسەنگاندن لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دیراسەکردنی پەیوەندی یەکە ڕاوێژکارییەکانی دەرەوە و ناوەوەو سروشتی کاری لیژنەکە.
هەروەها تاوتوێی سەرلەنوێ چالاککردنەوەی یەکە ڕاوێژکارییەکانی دەرەوە کرا لەگەڵ هەریەک لەزانکۆکانی بەغدادو موستەنسرییەو زانکۆی نەهرەین، وێڕای بڕیاری لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری ئیتحادی بە میوانداریکردنی وەزیری پلاندانان لە کۆبونەوەکانی داهاتووی لیژنەکەدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/٥/٢٠٢٢