لیژنەی وەرزش و لاوانى پەرلەمان پێشنیاری یاسای یانە وەرزشییەکان تاوتوێ دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 29 / 5 / 2022 لیژنەی وەرزش و لاوان بە سەرۆکایەتی جەبار ڕەمەزانی سەرۆکی تەمەن و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوەیکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردنی ئەو بابەتانەی لەسەر خشتەی کاری لیژنەکەدایە .

لەمیانى کۆبوونەوەکەدا کە لەبارەگای لیژنەکە بەڕێوەچوو، باس لە تێپەراندنی یاسای یانەی وەرزشی کرا و هەروەها تاوتوێیکردنی پێشنیاری یاسای وەبەرهێنانی وەرزشی.

لیژنەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگدان بە لاوان لەڕێگەی یاسادانانی ئەو یاسایانەی بایەخ ئەدا بەم بەشە گرنگەی کۆمەڵگای عێراق ، و بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی وەرزشوانەکان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەو کەرتە دەبێتەوە کە خزمەتی عێراق دەکات .

لیژنەکە تاوتوێی ڕۆڵی چاودێریکردن و بەدواداچوونی کاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی کرد بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر کۆسپەکانی بەردەم کارەکانیاندا، هەروەها تاوتوێی ڕەشنووسی یاسایی پەیڕەویی ناوخۆیی لیژنەکە کرا .

هەروەها لیژنەکە بڕیاریدا میوانداری وەزیری وەرزش و لاوان و سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی بکات کە لەڕۆژێکی تردا دیاری دەکرێت ، و بڕیاریی ئەنجامدانی گەشتی مەیدانیدا بۆ ئاگادار بوون لە دامەزراوە وەرزشییەکان بەتایبەت تەواو نەکراوەکان لەدیارترینیشیان یاریگای تاجیات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩/ ٥/ ٢٠٢٢