لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان بەشداری لە دیداری ئابوری عێراق دەکات

پەرلەمانتار حەسەن قاسم خەفاجی سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان، بەشداریکرد لە دیداری ئابوری عێراق، کە لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانان بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوری (NGO)ەوە، بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵاو خاوەن بڕیارانی عێراق ڕێکخرابوو.
لە دیدارەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی سەرەکی کرا، لەوانە قەرزی بانکی و ھەلی وەبەرھێنان و ھاندانە حکومییەکان بۆ بەھێزکردنی ژینگەی ئابوری.
ھاوکات گفتوگۆکرا لەبارەی بژاردەکانی پارەدارکردن کە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەشکراوە، وەک دامەزراوەی پارەدارکردنی نێودەوڵەتی (IFC) و ھەروەھا بانکی ئەھلی عێراقی، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە وەبەرھێنە نێوخۆیی و بیانیەکان بکات، کە بێنە ناو بازاڕی عێراق و ھەروەھا ڕۆڵی کەرتی تایبەت بەھێزتر بکات لە بوژاندنەوەی ئابوری لە عێراقدا.

ئەنجومەنــی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/٣١