لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی پارێزگای میسان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنەین خەفاجی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، میوانداری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی میسانی کرد.
ئامادەبووان گفتوگۆیان کرد دەربارەی گرنگترین پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکەداو میکانیزمی جێبەجێکردنیان و ڕێژەی تەواوبونیان، ئەوە جگە لە پلانەکانی کاری داھاتوو، پاشان لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر گرفت و ئاستەنگەکانی کە ڕوبەڕوی دەستەکەو وەبەرھێن دەبنەوە.
خەفاجی جەختیکردەوە کە لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان پێداگرە لەسەر بەدواداچوونی بۆ سەرجەم پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکە، وە لیژنەکە پشتیوانی لەو وەبەرھێنەرانە دەکات کە پابەندن، ھەروەھا لەگەڵ فەراھەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکان لەلایەن لیژنەکەوە بێت یاخود دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆژەکان، دواتر ستایشی ڕۆڵی دەستەی وەبەرھێنانی میسانی کرد، لەپای فەراھەمکردنی ھەلی وەبەرھێنان بەشێوەیەکی گونجاو.
لای خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان باسێکی تێروتەسەلی دەربارەی پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکەو ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان و ھۆکارەکانی دواکەوتنی ھەندێک لە پرۆژەکان خستەڕوو، جەختیشیکردەوە کە چەندین ھەوڵ ھەیە بە ئامانجی جۆراوجۆر کە بەربەست دروست دەکەن لەبەردەم ئەنجامدانی ھەندێک لە پرۆژەکانی وەبەرھێناندا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٩