لیژنەی نەوت و غاز گەنگەشەی سیاسەتی نەوتیی عێراق دەكات
لیژنەی نەوت و غاز بەسەرپەرشتی یەحیا عیساوی سەرۆكی تەمەن و هەردوو جێگرەكەی عەلی مەشكور و نەهرۆ مەحمود و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە ڕۆژی پێنج شەممە 26/5/2022كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ گەنگەشەی ئەو بابەتانەی كە لە خشتەی كاردا هاتبوون.
لیژنەكە لەو كۆبوونەوەدا كە لە بارەگای خۆی بەڕێوەچوو گەنگەشەی ڕێكخستنی خشتەیەكی كرد بۆ سەردانیكردنی وەزارەت و كۆمپانیاكان و ئەو دەستە و گروپانەی پەیوەندیدارن بە كارەكەیەوە، هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی لەلایەن لیژنەكەوە بۆ هەمواری پەیڕەوی ناخۆی.
لیژنەكە جەختی كردەوە لەسەر چالاككردنی ڕۆڵی چاودێریی خۆی بۆ بەدواداچوونی كارەكانی وەزارەتی نەوت و ئۆرگانەكانی، ئاماژەی بەوەشدا كە
كێشەی زۆر بوونی هەیە لە سیاسەتی نەوتییدا، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە پشتگوێخستن و كەمتەرخەمی هەیە لە كاری دەستە و كۆمپانیا نەوتییەكاندا
هەروەها لیژنەكە بەدواداچوونی بۆ قەیرانی ئۆكرانیاو كاریگەرییەكانی لەسەر هەناردەكردنی نەوت كرد، جەختیشی كردەوە دوای ئەوەی ڕێكخراوی ئۆپێك بڕیاری دا توانای هەناردەكردنی عێراق بەرزبكاتەوە پێویستە توانای وەزارەت بزانرێت، وئایا وەزارەت لە توانایدا هەیە بەرهەمهێنانی زیاد بكات یاخود نا؟، بەهەمانشێوە پێكهێنانی لیژنە لاوەكییەكان بە گرنگەوە باسی لێوەكرا بۆ بەدواداچوونی كارەكانی وەزارەت و ئەو دەستە و كۆمپانیایانەی پەیوەندییان هەیە بە كاری لیژنەی نەوت و غازەوە .
لە كۆتاییدا لیژنەكە بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو میوانداری بەڕێز وەزیری نەوت و بریكارەكانی بكات هەروەها میوانداری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی بەسرە كە كاتەكەی دواتر دیاری بكرێت.