لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت و كادیری پێشكەوتووی كۆمپانیاكە دەكات

ڕۆژی سێشەممە 31/5/2022 ، لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار یەحیا عیساوی، سەرۆك تەمەن و هەردوو جێگرەكەی، عەلی مەشكور و نەهرۆ مەحمود، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەڕێزی لیژنەكە میوانداریی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) و كادری پێشكەوتووی كۆمپانیاكەیان كرد، بەمەستی ئاگاداربوون لە كارەكانی

لە میانی میواندارییەكەدا، كە لە بارەگای سەرەكی خۆی ئەنجامدرا، لیژنەكە پشتگیری تەواوی خۆی بۆ كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت دووپات كردەوە بۆ باشتركردنی دۆخی كۆمپانیاكە، ئاماژەی دا بە گرنگی پێدانی وردەكاریی كارەكانی كۆمپانیاكە بە لیژنەكە و زانینی تواناكانی بۆ هەناردەكردنی نەوت، بەهەمانشێوە ئاگاداربوونی لایەنە ئامانجدارەكان بۆ نەوتی خاوی عێراق .
لیژنەكە داوای زانینی بوونی بەرهەمی پێویست بۆ عێراق لە دەرەوەی ئۆپێك كرد و پرسیاری لە میكانیزمی هەماهەنگی نێوان كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت و ئۆپێك كرد.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، بەڕێز عەلا یاسری ئاماژەی بەوەدا كە كۆمپانیاكەی تاكە كۆمپانیای عێراقییە بۆ هەناردەكردنی نەوت و هاوردەكردنی وەرگیراو و بەرهەمەكانی، راشی گەیاند كە كۆمپانیاكە ئەڵقەیەكی پەیوەندییە لە نێوان وەزارەت و ئەو لایەنانەیە كە سوودمەندن لە نەوت، ئاماژە بەوە دەكات كە گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە بازاڕكردنی نەوت لە فەرەنسا كردووە، سەبارەت بەوەی عێراق لە توانایدایە بازاڕی ئەوروپی بە نەوت دەوڵەمەند بكات.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت ئەوەشی ووت كە عێراق پابەندە بە بڕیارەكانی ئۆپێكەوە، جەختیشی لەسەر گرنگیدانی كۆمپانیاكەی كردەوە بە كۆمپانیا نەوتییە حكومییەكانی هندوستان و چین ، چونكە ئەوان مامەڵە لەگەڵ گرێبەستی درێژخایەن دەكەن و كۆمپانیاكە ناتوانێت كڕیارەكانی لەدەست بدات، ئاماژەی بەوەشدا كە لایەنەئامانجدارەكانی نەوتی خاوی عێراق پاڵاوگەكانی نەوتن، لەكۆتاییدا هیوای خواست لیژنەكە پاڵپشتی كارەكانی بێت، كۆمپانیاكەش هەمووكات دەرگاكانی كراوەن بۆ بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە لە هەركاتێكدا بیانەوێت سەردان بكەن
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیا