لیژنەی مافی مرۆڤ گفتوگۆ لەگەڵ یونامی دەکات بۆ پەسەندکردنی یاسای پهیوەست به کارەکانی
لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی لیژنه، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری شاندی سیاسی نێردەی یونامی کرد، بە نوێنەرایەتی ڕاوێژکاران خالید ساوی و نازم محەمەد و خاتوو دانا ئەلئەعما.
لیژنەکە لەگەڵ شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی میکانیزمەکانی کارکردن و چۆنیەتی یاسادانانی یاساکانی پەیوەست بە سروشتی ئەرکەکانی پەرلەمانیان کرد، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە بهردهم کارەکانیدا.
پەرلەمانتار جومەیلی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە یاسادانانی یاسا گرنگەکان، لەوانە دەنگدان لەسەر یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، دوای ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ لەسەری، بە مەبەستی وەرگرتنی هەموو بۆچوون و بیرۆکەکان و پێگەیاندنی یاساکە بە شێوەیەکی دروست، هەروەها یاسای لێبوردنی گشتی و داواکردنی هەموارکردنەوەی بۆ ئەوەی پۆلێنێکی فراوانتری لێخۆشبوون لەخۆ بگرێت و جەخت لە گرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆسیەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق كرایهوه.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا باسی گرنگی ڕۆڵی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و هەوڵەکان بۆ خێراکردنی پێکهێنانی کرا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٨ / ٢٠٢٣