لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لەگەڵ نوسینگەی مافی مرۆڤی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا به‌ست

لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو به‌ یاوه‌ری‌ پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو پەرلەمانتاران نیسان ئەلزایر و فاتیمە عیساوی، ڕۆژی سێشەممە، لە گەڵ نوسینگەی مافی مرۆڤ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولادا کرا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ١٠ / ٢٠٢٣