لیژنەی مافی مرۆڤ پڕۆژه یاسای ونبوون تاوتوێ دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان، ڕۆژی شەممە، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، تاوتوێی پڕۆژە یاسای ونبوونی بەزۆر ده‌كات، دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە ڕه‌وانه‌كرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەوەرەکانی یاساکە کرا بۆ پێشکەشکردنی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و دەنگدان لەسەری لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ / ٩ / ٢٠٢٣