لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری وەزیری داد و بەڕێوەبەرانی چاکسازی دەکات بۆ تاوتوێکردنی دۆخی زیندانەکان
لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار وهحدە جومەیلی و پەرلەمانتار نیسان ئەلزایەر و پەرلەمانتار زوهیر فەتلاوی، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەوە بە وەزارەتی چاکسازیەوە هەیە کرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە عێراق و دۆسیە پەیوەندیدارەکانی دیکەی کاری وەزارەت .
لە سەرەتای میواندارییەکەدا، سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕیشەیی لە دۆخی زیندانەکانداو بەدواداچوون بۆ ئەو کێشانەی کە تووشیان دەبێت، بە تایبەتی کێشەی خۆراک، سەردانیکردنی زیندانییەکان، چارەسەرکردنی قەرەباڵغی زیندانەکان و پەروەردەکردنی پاسەوانانی چاکسازیخواز لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤ.
وەزیری داد باسی لەو ڕێوشوێنانە کرد کە لە بواری چاکسازی زیندانەکاندا گیراونهته بهر، کە گرنگترینیان پەرەپێدانی ستراتیژیەتی وەزارەتی دادە کە میکانیزمی یاسایی لەخۆ دەگرێت بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی بە پشتیوانیکردنی هەموارکردنی یاسای لێبوردنی گشتی .
وەزیری داد ئاماژەی بەوەشکرد كه لە نێو میکانیزمە یاساییەکاندا فراوانکردنی چەمکی ئازادکردنی مەرجدار و پەسەندکردنی پڕۆژەی یاسای جێگرەوەی ڕێوشوێن و سزاکانەو ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو ڕێوشوێنانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە پەسەندکراون .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٩ / ٢٠٢٣